کاڵای کواڵیتی بەرز
دابینکردنی کاڵای کواڵیتی بەرز بۆ کڕیاران.
پەیوەندیکردنی براندە جیهانی و ناوخۆییەکان بە کڕیاران لە سلێمانی، کەرکوک، هەرێمی کوردستان و عێڕاق.
BabyJoy
Levinia
Shinex
SnowLady
SADAT / بۆ بازرگانی گشتی سنووردارسادات یەكێکە لە کۆمپانیا عێڕاقییەکان کە لەبواری دابەشکاریدا کاردەکات لەسەر ئاستی کوردستان و عێڕاق، لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە. بنکەی سەرەکی کۆمپانیاکە دەکەوێتە شاری سلێمانی، هەروەها بنکەیەکی تریشی هەیە لە شاری کەرکوک. لەو دوو شارە کاری دابەشکاری دەکات و لەسەر ئاستی هەموو عێڕاقیش کاری بازرگانی دەکات
خاوەندارێتی کۆمپانیاکە دەگەڕێتەوە بۆ (بەرزان سەید محمد) کە ئەزمونێکی باشی هەیە لە بواری دابەشکاریداو زیاتر لە ١٥ ساڵە لەو بوارەدا کار دەکات. ئەم کۆمپانیایە ژمارەیەک لە براندە جیهانیەکان لەخۆ دەگرێت کە بەرهەمی وڵاتانی ئەڵمانیا و بولگاریا و ئۆکرانیا و سعودیە و ئیمارات و تورکیان هەروەها چەند براندێکی ناوخۆییش لەخۆ دەگرێت
ئامانجەکانمانکاڵای ڕۆژانە لە براندەکانی کۆمپانیاکەمان.
هەموو بەرهەمەکان ببینەبواری کارکردنی سادات دابەشکردنی ئەم جۆرە کاڵایانەیە (بابەتەکانی پاککەرەوە وەک تایت و سابوون، بابەتی وەرەقیات وەک کلێنس و دایبی و سانتی ئافرەتان، بابەتی گرنگی پێدانی کەسی وەک شامپۆو کرێم و معجونی ددان، هەوەها بابەتی خۆراکی لە خۆدەگرێت). ئامانجمان بازرگانی کردنێکی تەندروستە، کە تیایدا هەلی کار بڕەخسێنین و کاڵای کواڵیتی بەرز دابین بکەین بۆ هاوڵاتیان و بەکاربەران، هەروەها بواری بازرگانیمان فراوان بکەین تا بگەینە براندە جیهانییە ئاست بەرزەکان
دابینکردنی کاڵای کواڵیتی بەرز بۆ کڕیاران.
ڕەخساندنی هەلی کار لە کۆمەڵگەدا.
بنیاتنان و بەردەوامیی بازرگانییەکی تەندروست.
فراوانکردنی تۆڕی براندە جیهانییەکان.
بۆ پرسیار لەبارەی بەرهەمەکان و دەرفەتی بازرگانی، پەیوەندی بە تیمی ساداتەوە بکە.
لە فەیسبووک پەیوەست بەسلێمانی · شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود (٦٠ مەتری) · ناوچەی پیشەسازی